بۆ پاراستنی هێلکەدانەکانت ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانە بکە
وێستگە ستایل-
هێلکەدانەکان دوو ئەندامی زۆر گرنگی خانمانن کە پەیوەستن بە دەردانی هۆڕمۆنە تایبەتەکانی وەک ئیسترۆجین و پرۆجیستیرۆن، هەروەها دووگیانبوون لە ڕێگەی ئەو هێلکانەی کە هەڵگیراوە لە ناو هێلکەدانەکاندا، لەم بابەتەدا دکتۆرە دلۆڤان محمد پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون چەند ڕێنماییەکی گرنگ دەخاتە ڕوو بۆ پاراستی هێلکەدانەکانی خانمان کە بریتین لە :
1- خواردنی خۆراکی هاوسەنگ: خۆراکی دەوڵەمەند بە میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو و چەوری تەندروست.
2- پاراستنی کێش بە تەندروستی: قەڵەوی کاریگەری لەسەر هاوسەنگی هۆرمۆنەکان دەبێت.
3- وەرزشکردن بە بەردەوامی: ڕێکخستنی هۆرمۆنەکان و ڕۆیشتنی خوێن باشتر دەکات.
4- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان: ئەمانە زیان بە تەندروستی کۆئەندامی زاوزێ و هێلکەدانەکان دەگەیەنن.
5- کەمکردنەوەی فشار: فشاری درێژخایەن کاریگەری لەسەر هێلکەدان و هۆرمۆنەکان دەبێت.
6- پشکنینی هۆرمۆنەکان: بە تایبەت ئەگەر سوڕی مانگانەی ناڕێک یان نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدانت هەبێت.
7- پشکنینی بەردەوام: پشکنینی حەوز و سۆنەر ئەگەر پێویست بوو.
8- خواردنەوەی ئاوی پێویست.
9- سنووردارکردنی خۆراکی قوتوو و شەکر: دەتوانن ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان خراپتر بکەن.
PM:02:42:17/07/2025
ئهم بابهته 732
جار خوێنراوهتهوه