‌کاریگەری شەربەتی هەنار لەسەر فشاری خوێن

وێستگە ستایل-

چەند توێژینەوەیەک ئاشکرای کردووە کە شەربەتی هەنار دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی هەبێت لەسەر دابەزینی فشاری خوێن، بەڵام هێشتا دەرەنجامی کۆتایی دیار نییە.

هۆکاری ئەم کاریگەرییە دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی دژە ئۆکسێنەرەکان لە ناو هەناردا کە دەتوانن ڕێگری بکەن لە کارکردنی ئەنزیمی ACE ، ئەمە هەمان ئەو ئەنزیمەیە کە کاریتێدەکرێت لە لایەن دەرمانەکانی کۆنتڕۆڵ کردنی فشاری خوێنەوە.

سەرەڕای هەبوونی جیاوازییەکی زۆر لە نێوان توێژینەوەکاندا بەڵام زۆرینەیان هاوڕان لەسەر ئەوەی دەکرێت کاریگەری هەبێت، یەکێک لە توێژینەوەکان کە بڵاوکراوەتەوە ئاشکرای کردووە خواردنەوەی 300 میلیلیتەر لە شەربەتی هەنار ڕۆژانە دەتوانێت فشاری خوێن داببەزێنێت.

بەڵام ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنی فشاری خوێنیان هەیە پێویستە زۆر ئاگادار بن لە بەردەوام بوون لەسەر دەرمانەکانی خۆیان بۆ ئەوەی بە دوور بن لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراوی وەک جەڵدەی دڵ یان مێشک.


PM:02:26:14/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌