‌هۆکارەکانی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە کامانەن ؟

وێستگە ستایل-

گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکانی کۆئەندامی هەرس کە زۆرێک لە خەڵكی بە دەستییەوە دەناڵێنن، ئەم نەخۆشییە بەوە ناسراوە کە ئەو خۆراکە هەرسکراوانەی لە ناو گەدەدا بوونیان هەیە هاوکات لەگەڵ ترشی گەدە دەگەڕێنەوە بۆ ناو سورێنچک و ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بێت دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ناوپۆشی سورێنچک، دکتۆر زانیار ئاغال پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو لەم بابەتەدا هۆکارەکانی تووشبوونی خەڵک بەم نەخۆشییە ئاشکرادەکات: 

1- قەڵەویی و وورگ گەورەیی.
2- جگەرە‎ کێشان.
3- ز‎ۆرخۆریی و دایم خۆریی.
4- خوار‎دنەوەی لە کوڵ.
5- کحول‎ و مەشرووب.
6- میوەی‎ ترش.
7- تەماتە.
8- پیاز.
9- کۆلا ‎و ساردییەکان.
10- خواردنە توونەکان و بەهارات.
11- قا‎وە و چا.
12- چکلێت.
13- شەو خۆریی.


PM:01:58:14/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌