‌بەم هەنگاوانە خۆت ڕزگار بکە لە قەبزی درێژخایەن

وێستگە ستایل-

بەشێکی زۆر لە خەڵک بە دەست قەبزی درێژخایەنەوە دەناڵێنن بۆ ئەمەش چەند ڕێگایەکی سادە هەیە بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت لەم حاڵەتە، بەتایبەت خانمانی دووگیان پێش مانگی نۆیەم دەتوانن ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکەن، بەو پێیەی بەکارهێنانی دەرمانەکانی (نەهێشتنى قەبزى) دروست نییە چونکە کاریگەرییان دەبێت لەسەر گرژبوونی پێشوەختەی منداڵدان، دکتۆرە هەنا جابر پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون پێشنیاری ئەم هەنگاوانە دەکات بۆ خانمانی دووگیان:
 
1- ئاو بە سکی بەتاڵ بخورێتەوە.
2- کەوچکێک زەیتی زەیتون بخۆ.
3- خواردنی چەور بخۆ نەک وشک.
4- پێش ژەمەکانی داهاتوو ئاو بخۆرەوە.
5- پێش خواردن میوە بخۆ نەک دوای خواردن.
6- سەوزەوات زۆر بخۆ بە تایبەتی ئەوانەی گەڵایان هەیە  وەکو کاهوو، قەیسی، سپێناخ، گەڵای ترێ.
7-هەندێک ڕاهێنانی سادە ئەنجام بدە، وەک ڕۆیشتن.


PM:12:57:14/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌