مەترسییەکانی ڤیتامین B6 کامانەن؟
وێستگە ستایل-
نوێترین ڕاپۆرتە پزیشکییەکان مەترسی زیاد لە پێویست وەرگرتنی ڤیتامین B6 ئاشکرا دەکەن و ڕایدەگەیەنن کە دەکرێت ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە دەمارەکانی مرۆڤ.
ڕاپۆرتێکی دەزگای ABC ی ئوستراڵی ئاماژەی بەوە داوە کە لە ناو خەڵکدا وا باوە وەرگرتنی ڤیتامین B6 دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە و کۆئەندامی هەرس، بەڵام لە ڕاستیدا زیاد وەرگرتنی ئەم ڤیتامینە نەک سوود ناگەیەنێت بەڵکوو دەبێتە هۆی لەناوبردن و زیانگەیاندنێکی زۆر بە تەواوی دەمارەکانی جەستەی مرۆڤ لە مێشک و دڕکەپەتک و ماسوولکەکاندا.
بەشێکی زۆر لە خانمانی دووگیان ئەم ڤیتامینە وەردەگرن بە مەبەستی ڕزگاربوون لە هێڵنجدانی مانگەکانی سەرەتای دووگیانی، وە بەشێکی زۆر لە خانمان بەکاریدەهێنن بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی پێش هاتنی سووڕی مانگانە.
ئەم ڤیتامینە ناوە زانستییەکەی پایریدۆکسینە کە ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە مێتابۆلیزمی جەستە لە هەریەک لە پرۆتین و کاربۆهیدرات و چەورییەکان، بەڵام زیاد وەرگرتنی دەبێتە هۆی لەناوبردنی دەمارەکان.
PM:12:01:14/07/2025
ئهم بابهته 740
جار خوێنراوهتهوه