به‌هۆی زه‌رده‌چه‌وه ئافره‌تێك نزیك بوو له‌وه‌ی بمرێت
وێستگە ستایل-
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كردوه خانمێكی ئه‌مه‌ریكی پاش به‌كارهێنانی جۆرێك به‌هارات دۆخی ته‌ندروستی خراپ بووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری"نیویۆرك پۆست" ی ئه‌مه‌ریكی له تۆڕی"ئێن بی سی نیوز" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا چیرۆكی "كه‌یتی موهان" بڵاوكراوه‌ته‌وه كه زه‌رده‌چه‌وه‌ی وه‌ك ته‌واوكارێكی خۆراكی ڕۆژانه به‌كارهێناوه وه‌ك چاره‌سه‌ری ئازاری ئێسك و جومگه ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه دێت كه گوێی بۆ قسه‌ی ئه‌و كه‌سانه گرتوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باسیان له سووده‌كانی خواردنی زه‌رده‌چه‌وه كردوه وه‌ك دژه هه‌وكردن.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پاش به‌كارهێنانی زه‌رده‌چه‌وه موهان چه‌ند نیشانه‌یه‌كی وه‌ك دڵتێكهه‌ڵاتن و ماندوێتی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتوه و ڕه‌نگی میزه‌كه‌ی تۆخ بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕێكی باش ئاوی خواردۆته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ موهان كراوه و گه‌یه‌ندراوه‌ته سه‌نته‌ری چاودێری كتوپڕ ده‌ركه‌وتوه ئاستی ئه‌نزیمه‌كانی جگه‌ری ئه‌م خانمه 60 جار زیاتر بووه له ئاستی ئاسایی، به‌و هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر جگه‌ری كه‌وتوه.
دكتۆر نیكۆلاوس بیرسۆبۆلس پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ره له سه‌نته‌ری نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر وتویه‌تی"دۆخی موهان زۆر خراپ بووه و گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی پێویستی به چاندنه‌وه‌ی جگه‌ر هه‌بێت، بڕی ڕێگه پێدراو له زه‌رده‌چه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاربهێندرێت ته‌نها 3 میلیگرامه بۆ هه‌ر كیلۆگرامێك له كێشی له‌ش.
PM:07:22:12/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 3092
جار خوێنراوه‌ته‌وه