‌پەرداخێک ئاو وەک ئازارشکێنەری شەقیقە

وێستگە ستایل-

زیاتر لە بلیۆنێک خەڵک لە جیهاندا دەناڵێنن بە دەست نەخۆشی شەقیقەوە هەرچەندە تا ئێستا هۆکاری سەرەکی ئەم نەخۆشییە نەزانراوە لەگەڵ ئەوەشدا کپ کردنی ئەو ئازارە زۆرەی نەخۆشەکان تووشی دەبن ئاسان نییە، زۆربەی جار پێویستە بچنە ژوورێکی بێدەنگی تاریک وە چاوەڕێ بکەن تاوەکو ئازارەکە نەمێنێت.

خانمێكی گەنج بە ناوی تیلی والکەر ئاشکرای دەکات کە ڕاهێنانێکی پێشبینی نەکراوی تاقیکردۆتەوە کە دەبێتە هۆی نەمانی ئازاری شەقیقە کاتێک سوود لە دەرمانەکان نابینێت.

ئەم خانمە ئاماژەی بەوە داوە هەر کاتێک ئازاری بۆ دێت پاڵدەکەوێت لەسەر جێگەی نووستنەکەی و بووتڵێک ئاو بە هاوسەنگی دادەنێت لەسەر ناوچەوانی بەمەش ئازاری نامێنێت.

دکتۆر نوح رۆزن پسپۆڕی بواری مێشک و دەمار و بەڕێوبەری سەنتەری نۆرثویل بۆ سەرئێشە بە ڕۆژنامەی نیۆرک پۆستی ڕاگەیاندووە کە پەستان خستنە سەر ناوچەوان بۆ نەهێشتنی ئازار لە کۆنەوە ئەنجامدەدرێت و هاوشێوەی دانانی بەردە لەسەر جەستە یاخود بەستنی سەر بە پارچە پەڕۆیەک.


AM:11:55:12/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 1592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌