‌ شەش هۆکار وات لێدەکات زیاتر خەیار بخۆیت

وێستگە ستایل-

خەیار بە هۆی پێکهاتە گرنگەکەیەوە کە لە %95 ی ئاوە دەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەری هەبێت لە شێدارکردنی جەستە و دابەزینی پلەی گەرمی لەش و ئاسانکردنی کرداری هەرس بە تایبەت لە ڕۆژە گەرمەکانی وەرزی هاویندا:

1- پاراستنی تەندرووستی ئێسکەکان بە هۆی ئەوەی بە سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین k دادەنرێت، یەک کووپ لە شەربەتی خەیار دەتوانێت بڕی %20 ی پێویستییەکانی لەش بۆ ڤیتامین k  دابیندەکات.

(آيستوك)

2- خەیار دژە ئۆکسێنەرێکی گرنگە کە یارمەتی لەش دەدات لە دژی پیری و نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە و زەهایمەر.

Exploiting cancer cells to aid in their own destruction | Pritzker School of Molecular Engineering | The University of Chicago

3- خەیار زۆر بەسوودە بۆ ئاسانکردنی کرداری هەرس و تەندرووستی کۆئەندامی هەرس.

(آيستوك)

4- یەک کووپ لە شەربەتی خەیار بە نزیکەی 16 کالۆری تێدایە کە دەکرێت ببێتە سووکە ژەمێک بە هۆی هەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ڕیشاڵ و ئاو تێیدا وات لێدەکات هەست بە تێری بکەیت بۆ ماوەیەکی زۆرتر.

There are many types of obesity – which one matters to your health

5- خەیار بەسوودە لە پاراستنی تەندرووستی دڵ لە ڕێگەی ڕێکخستنی ڕێژەی هەریەک لە سۆدیۆم و پۆتاسیۆم کە ئەمەش یارمەتیدەرە لە ڕاگرتنی فشاری خوێن، جگە لەوەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆڵسترۆڵ و چەوری زیانبەخشی LDL کە هۆکاری سەرەکین لە تووشبوون بە نەخۆشی گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ.

Human Heart - Tips for a Healthy Heart

6-  شێدارهێشتنەوەی پێست و ڕێگریکردن لە چرچی و لۆچی پێست و پیری لە کاریگەرییە هەرە بەسوودەکانی خەیارن.

(آيستوك)


PM:01:23:06/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 1512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌