‌سەر ئێشە و بەرزی چەوری خوێن

وێستگە ستایل-

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا هیچ پەیوەندییەک هەیە لە نێوان سەرئێشە و بەرزی چەوری خوێن دکتۆر زانیار ئاغال پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناو وەڵام دەداتەوە و دەڵێت نەخێر هیچ جۆرە پەیوەندییەک نییە.

چەورییەکانی ناو خوێن کاتێک لە ڕێژەی ئاسایی بەرزتر دەبن هیچ نیشانەیەکیان نابێت وەکو سەرئێشە یان شان و مل ئێشە یان هەناسە سواریی یان ماندوو بوون، ئە‎مانە بە هەڵە بڵاو بوونەتەوە لە ناو خەڵکی خۆمان.

بە‎رزی چەوری خوێن یەکێکە لە هۆکارەکانی تووش بوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک و گیرانی بۆرییەکانی خوێن، بەڵام خودی خۆیان بێ نیشانەن، لە‎وانەیە لە هەندێک حاڵەتی تایبەت هەندێک نیشانە درووست بکات کە پزیشک دەیدۆزێتەوە، بەڵام ئەو سەرئێشە و شتە نین.


PM:03:23:05/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌