ماوەی ئاسایی گەشت کردن لەکاتی دووگیانیدا
وێستگە ستایل-
ماوەی ئاسایی گەشت کردن لەکاتی دووگیانیدا لە نێوان مانگی چوارەم بۆ حەوتەمی سکپڕیدایە،دكتۆره سۆز پزیشكی پسپۆڕی نهخۆشییهكانی ژنان و منداڵبوون ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ لەسەر ئەم بابەتە بۆ خانمانی دووگیان دەخاتەڕوو:
1- ئەگەر دایکەکە دووگیان بوو بە یەک منداڵ تا ۳٦ هەفتە ڕێگەپێدراوە بۆ گەشت کردن.
2- ئەگەر دایکەکە دووگیان بوو بە دوو مناڵ واتە (دووانە) تا ۳۲ هەفتە ڕێگەپێدراوە بۆ گەشت کردن.
ئەو ئامۆژگارییانە چین کە دەبێت پەیڕەوی بکات لەکاتی گەشتەکەیدا؟
1ـ پێویستە شلەمەنی زۆر بخواتەوە.
2- پێویستە لەنێوان هەر 30-60 خولەکێکدا هاتووچۆ بکات.
3- پشتێنی سەلامەتی لە بەشی خوارەوەی سکی ببەستێت.
PM:03:10:05/07/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه