ئەو کەسانە کێن کە عەدەسەی چاویان بۆ ئەنجام دەدرێت ؟
وێستگە ستایل-
عەدەسەی چاو لە ئێستادا یەکێکە لە باوترین ئەو شتانەی چارەخوازان بەکاری دەهێنن، دكتۆره كۆسار عەلی رشید پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو لەم بابەتەدا ڕوونیدەکاتەوە:
1- ئەو کەسانەی هەڵەی شکاندنیان هەیە، ئەمەش باووترین هۆکاری بەکارهێنانی عەدەسەیە وەک لە حاڵەتی:
- نزیکبینین.
- دووربینین.
- ئاستیگماتیزم.
2- ئەو کەسانەی کە نایانەوێت چاویلکە لەچاو بکەن:
- لەبەر هۆکاری جوانکاری.
- بۆ ئاسانکاری.
3- وەرزشوانان و کەسیانی چالاک:
- لە کاتی وەرزشدا عەدەسەی چاو لە چاویلکە باشترە.
4- ئەو کەسانەی کە حاڵەتی پزیشکی چاویان هەیە, هەندێک کەس بە هۆکاری پزیشکی عەدەسەی تایبەتمەند وەردەگرن:
- وشکبوونەوەی توندی چاو.
- دوای نەشتەرگەری بۆ نموونە دوای چاندنی کۆرنیا یان ئاڵۆزییەکانی لەیزک.
- بەکارهێنانی چارەسەری – هەندێک عەدەسە بۆ گەیاندنی دەرمان یان پاراستنی چاوە تێکچووەکان بەکاردەهێنرێن.
PM:02:57:05/07/2025
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه