‌پێنج ڕێگا بۆ بەهێزکردنی یادەوەری

وێستگە ستایل-

یادگەی مێشکی مرۆڤ بەشێکی زۆر گرنگی جەستەی مرۆڤە کە پێویستە بەردەوام لە چالاکیدا بمێنێتەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بین لە ژیانی ڕۆژانە، بەم پێنج ڕێگایە دەتوانین یادەوەریمان بەهێز بکەین:

1-  وەرگرتنی خۆراکە تەندرووستەکانی وەک میوە و سەوزە بەسوودەکان وەک شیلک، مۆز، سێو، ترێ و تەواوکەرە خۆراکییە گرنگەکان رۆژانە وەک ڤیتامینەکانی D, B, K دەتوانن سودێکی یەکجار گەورەیان هەبێت و لە نەخۆشی بیرچوونەوە و خەڵەفان بمانپارێزن.

2-  فێربوونی شتی تازە بە بەردەوامی وەک ئامێرە میوزیکیەکان، یاری تۆپی پێ، فێربوونی زمان، ...هتد دەتوانن یاری بە خانەکانی مێشک بکەن و بە چالاکی بیانهێڵنەوە.

3- چالاکی وەرزشی و جووڵەی بەردەوامی ڕۆژانە دەریخستووە کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کەم کردنەوەی فشاری دەروونی وە باشترکردنی خەو دەبێت کە ئەمەش دەتوانێت بە ڕێژەی %88 ببێتە هۆی کەم کردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بە خەڵەفان و نەخۆشی لەبیرچوونەوە.

4-  پەیوەندی کۆمەڵایەتی و بەسەربردنی کاتێکی زۆر لەگەڵ خێزان و هاوڕێ دەکرێت بە ڕێژەی %50  تووشبوون کەم بکاتەوە.

5- خەوتن بۆ ماوەی 7 بۆ 9 کاتژمێر بەسەریەکەوە بە شێوەیەک دوور بێت لە هەموو جۆرێکی ڕووناکی شاشە وەک مۆبایل و تەلەڤیزیۆن.


PM:02:22:05/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌