ئاگاداربه مۆبایله‌كه‌ت پیرت ده‌كات
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان ئاگایی ده‌ده‌ن له به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی مۆبایل، هۆكاره بۆ چرچ بوونی پێست و ئه‌وه‌ش ناونراوه"چرچی ئامێری زیره‌ك" به‌دیاریكراوی مل به‌هۆیه‌وه زوو چرچ ده‌بێت و به‌گشتی پیربوونی پێست پێشده‌خات.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك گۆڤاری"زه سه‌ن" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه، ته‌ماشاكردنی مۆبایل و سه‌ر شۆڕكردن بۆ خواره‌وه هۆكاره بۆ چرچ بوونی پێستی مل له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێست ڕوناكی شینی شاشه‌كه ڕاده‌كێشێت و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كار له خانه‌كانی پێست ده‌كات.
هاوكات ڕاپۆرتێكی دیكه ئاماژه بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌م حاڵه‌ته واته سه‌ر شۆڕكردنه‌وه بۆ ته‌ماشاكردنی مۆبایل به‌ته‌نها كار له پێستی مل و ڕوخسار ناكات به‌ڵكو زیان به كوالیتی نوستن و بڕبڕه‌ی پشت ده‌گه‌یه‌نێت.
دكتۆره جانیت گراف پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی پێسته ده‌ڵێت" هێڵه ئاسۆییه‌كان كاتێك له‌سه‌ر مل دروستده‌بێت په‌یوه‌ندی به‌دۆخی جه‌سته‌وه هه‌یه، هه‌تا زیاتر مل بجوڵێنرێت ئه‌گه‌ری چرچ بوونی پێست زیاتر ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام مۆبایل به‌كارده‌هێنیت ئه‌وه باشتره بیخه‌یته ئاستی ملت و ته‌ماشای خواره‌وه مه‌كه"
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه كۆمپانیای LYMA تایبه‌ت به ته‌واوكاری ته‌ندروستی گرانبه‌ها بۆ پێست بڵاویكردۆته‌وه تیایدا وته‌بیژی كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه" ئه‌گه‌ر ڕۆژانه كاتێكی زۆر به ته‌ماشاكردنی مۆبایل به‌ڕێ ده‌كه‌یت ئه‌وه ملت باجه‌كه‌ی ده‌دات"
PM:07:19:02/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 644
جار خوێنراوهتهوه