‌گرێی ریشاڵی ڕەحم چییە؟

وێستگە ستایل-

گرێی ریشاڵی ڕەحم، گەشەیەکی نا شێرپەنجەیی و بێ ئازاری ناو منداڵدان یاخود دەوروبەری منداڵدانە، دکتۆرە سۆز پزیشكی نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی کۆمەڵێک پرسیار ده‌داته‌وه‌ کە ڕۆژانە دەکرێت دەربارەی ئەم حاڵەتە.

1-ئایا گرێ لیمفی ڕەحم ئەبێتە هۆی دواکەوتنی سکپڕی؟ 
تەنها 10% ئەو کەسانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە توشی دواکەوتنی سکپڕی دەبن، کە ئەمەش بەپێی قەبارە و شوێنی گرێکە دەگۆڕێت 

2-ئایا ڕووەکی سروشتی دەبێتە هۆی بچوک کردنەوەی قەبارەی گرێکە ؟ 
بێگومان نەخێر ، هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی نیە 

3-ئایا هیچ دەرمانێک هەیە چارەسەری ئەم حاڵەتە بکات؟ 
دەرمان دەکرێ تەنها بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئازار و خوێنبەربوونە بەکاربێت ، کە بەهۆی گرێکەوە تووشی بووە.

4-چارەسەری کۆتایی ئەم حاڵەتە چیيە؟ 
نەشتەرگەری لابردنی گرێکەیە بەتەواوی.


PM:07:06:02/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌