‌درووستبوونی دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان

وێستگە ستایل-

لەڕاستیدا کرداری پیتاندن لەناو بۆری منداڵان (جۆگەی فالوب) ڕوودەدات، پاشانیش کۆرپەلەکە دەچێتە ناو منداڵدان بۆ ئەوەی جێگیر بێت و گەشە بکات بۆ کۆرپەلەیەکی تەواو، ئه‌گەر هاتوو ئەم پرۆسەیە ڕووی نەدا وە کۆرپەلە لەناو بۆری منداڵدان مایەوە و گەشەی کرد دەبێتە هۆی دووگیانی دەرەوەی منداڵدان کە ئەمە باوترینیانە وە لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا لەوانەیە لە هەندێک شوێنی تردا بخولقێت وەکو (ملی منداڵدان یان هێلکەدان)، دكتۆره‌ ڕازاو پزیشكی تیشك و سۆنه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌ دروستبوونی كۆرپه‌ ده‌كات به‌م ڕێگایه‌.
 

دیاریکردنی دووگیانی دەرەوەی منداڵدان بە دوو ڕێگا دەبێت:
1- چاودێری ڕێژەی زیادبوونی هۆڕمۆنی (BhCG) لە خۆێندا کە پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون دیاری دەکات.
2- سۆناری ناو ڕەحم کە ئەویش بەمانە دەناسرێتەوە:
-نەبوونی کیسی منداڵ لەناو منداڵدانی ئافرەتەکە.
-بوونی گرێیەک یان کیسێک لە دەرەوەی منداڵدان.
(چونکە حەملی دەرەوەی رەحم وەکو حەملی ئاسیی دەرناکەوێت، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بە شێوەی کیسی نائاسیی دەردەکەوێت)
-کۆبوونەوەی شلە لە دورەوەی منداڵدان.


PM:05:27:01/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل