پزیشكێك: زۆر خواردنی خوێ زیانی ههیه
وێستگە ستایل-
خوێ ( سۆدیۆم ) کانزایەکی زۆر بەسوود و پێویستە بۆ لەشمان بەڵام زۆر خواردنی دەبێتە هەندێک کێشەی تەندروست ، ڕاستە فشاری خوێن هۆکاره سهرهكیهكهی خواردنی خوێ نییه، بەڵام کە تووشی فشاری خوێن و بەرزە چەوری خوێن و نەخۆشیەکانی دڵ و قەڵەوی بوویت ئە کاتە ئەبێت لە نۆرماڵیش کەمتر خوێ بخۆیت.
دكتۆر زانا پسپۆڕی خۆراک دهڵێت" ڕۆژانە لەشمان پێویستی بە ٢٣٠٠ مگم سۆدیۆم هەیە واتا نزیک ٥٨٠٠ مگم خوێ، بەڵام زۆربەمان ٢-٣ ئەوەندەی ئەو بڕە ئەخۆین، ئەو کەسەی ئەو کێشانەی هەیە کە لەسەرەوە باسمان کرد ئەوا پێویستە لە ١٥٠٠ مگم زیاتر نەخوات"
ئهم پزیشكه دهڵێت"خۆراکی ئاسای وەک گۆشت و میوە و سەوزەو پاقلەمەنی و دانەوێڵەکان هەموویان بە بڕێکی کەم خوێیان تێدایە کە قەت ناگاتە ئەو بڕەی کە لەشمان پێویستیەتی لەبەر ئەوە وەک خوێ ی سە مێز پێویستە ڕۆژانە کەمێک بخۆین، بەڵام جۆرێک لە خواردن هەیە کە خوێ ی تێدایە بە زۆری بە شێوازی جیاوازتری سۆدیۆم کە تامی سوێر نیە، لەبەر ئەوە زۆر لەو خواردنە ڕۆژانە ئەخۆین و بێ هەست کردن بە سوێری ئەمە گەورەترین مەترسیە "
PM:10:09:28/06/2025
ئهم بابهته 720
جار خوێنراوهتهوه