کاریگەریەکانی لابردنی زراو لەسەر جەستە
وێستگە ستایل-
زراو بە شێوەیەکی ئاسایی زەرداو هەڵدەگرێت کە جگەر بەرهەمی دەهێنێت و لە کاتی ژەمەکاندا ئازادی دەکات. بەبێ زراو ئەو زەرداوە بە بەردەوامی دەڕژێتە ناو ڕیخۆڵە باریکە، دکتۆر دیاری پزیشکی پسپۆری نهشتهرگهری گشتی لهم بابهتهدا كاریگهریهكانی لابردنی زراو باسدهكات.
کاریگەرییەکان:
1-گۆڕانکاری لە کۆئەندامی هەرس:
-دەکرێت هەرسکردنی چەوری کەمتر کارا بێت، بەتایبەتی دوای ئەو ژەمانەی چەورییان زۆرە.
-لە هەندێک کەسدا دەبێتە هۆی ئاوسانی سک، غازات، یان سکچوون.
2-گەڕانەوەی زەرداو:
ڕەنگە ژمارەیەکی کەم لە کەسەکان تووشی گەڕانەوەی زەرداو بۆ ناو گەدە ببن و ببێتە هۆی هەوکردنی گەدە یان نیشانەکانی هاوشێوەی دڵەکزێ.
3-سکچوون:
هەندێک لە نەخۆشەکان تووشی سکچوونی سوکی درێژخایەن دەبن بەهۆی ڕۆیشتنی زیاتری زەرداو
4-هەستیاری بە خۆراکی چەور:
لە زۆربەی خەڵکدا ،جگەر بەردەوامە لە دروستکردنی زەرداو، بۆیە هەرسکردن بە تێپەڕبوونی کات لە زۆربەی خەڵکدا خۆی دەگونجێنێت بەبێ ئەوەی کێشەی سەرەکی هەبێت.
PM:05:51:24/06/2025
ئهم بابهته 636
جار خوێنراوهتهوه