چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی ددان له‌كه‌سانی ته‌مه‌ن گه‌وره
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك كه‌س لایان وایه كاتێك بچنه ته‌مه‌نه‌مه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت ددانه‌كانیان له‌ده‌ست بده‌ن، به‌ڵام پزیشكانی ددان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ده‌كرێت خۆمان له‌م حاڵه‌ته لابده‌ین.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك كه تۆڕی"فۆكس نیوز" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه یه‌ك له‌كۆی 5 كه‌س كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 75 ساڵه ته‌واوی ددانه‌كانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م حاڵه‌ته دوربین چه‌ند ڕێنماییه‌ك هه‌یه:
1- گرفته‌كانی پوكت چاره‌سه‌ر بكه:
لهڕاپۆرتهكهی فۆكس نیوز ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه سێ به‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو 65 ساڵه به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كانی پوكیان ده‌ناڵێنن، خوێن به‌ربوونی پوك یه‌كێكه له‌گرفته قوڵ و باوه‌كان، هه‌وكردنی پوك ئه‌و ئێسكه له‌ناوده‌بات كه ددانه‌كانی له‌سه‌ر جێگیره و كارده‌كاته سه‌ر خواردنی ڕۆژانه و توانای جوین.
باشتره له‌كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان ئاگاداری خوێن به‌ربوونی پوك بیت، له‌كاتی هه‌ستكردن به هه‌ستیاری پووك سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
2- وشكبوونه‌وه‌ی ده‌م:
به‌نزیكه‌ی %60 ی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن گرفتی وشكبوونه‌وه‌ی ده‌میان هه‌یه، به‌هۆی كه‌می ده‌ردانی لیك ئه‌وه‌ش مه‌ترسی كلۆربوون و نه‌خۆشییه‌كانی پوك زیاد ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش باشتره به‌رده‌وام ئاو بخورێته‌وه و پاش نانخواردن ده‌م و ددان خاوێن بكرێته‌وه.
3-تیشكی ئێكس:
باشترین هه‌نگاو بۆ مانه‌وه‌ی ددان به ته‌ندروستی سه‌ردانكردنی ناوبه‌ناوی پزیشكی ددانه، گرتنی وێنه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندیه بۆ ددان بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری ئازار و دۆخی ددان بزانرێت.
4-كێشانی جگه‌ره و خواردنی شیرینی:
كێشانی جگه‌ره یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی له‌ده‌ستدانی ددان، ئه‌وانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن سێ‌جار زیاتر مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی ددانه‌كانیان هه‌یه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ناكێشن، خواردنی شیرینی به‌هه‌مان شێوه هۆكاره بۆ كلۆربوون و له‌ده‌ستدانی ددان.
PM:05:37:24/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 916
جار خوێنراوهتهوه