ده‌رمانی ڤیاگرا ئه‌م سووده‌شی هه‌یه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ده‌رمانی ڤیاگرا كه بۆ چاره‌سه‌ری لاوازی سێكسی پیاوان به‌كارده‌هێنرێت سوودی ته‌ندروستی زۆر و چاوه‌ڕوان نه‌كراوی هه‌یه.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌بوونی مادده‌ی"سیلدیناڤیل" كه پێكهاته‌ی چالاكی ئه‌م ده‌رمانه‌یه یارمه‌تی خانه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی له‌شی مرۆڤ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بگۆڕێت بۆ ئه‌و خانانه‌ی به‌رپرسه له دروستكردنی ئێسك و به‌هێزبوونی ئێسكه په‌یكه‌ر و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری لاوازبوونی ئێسك له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتوه" ئێسكه په‌یكه‌ری مرۆڤ 10 ساڵ جارێك نوێ ده‌بێته‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن توانای له‌ش بۆ دروستكردنی خانه‌ی نوێی ئێسك كه‌مده‌بێته‌وه به‌وه‌ش ئێسك لاواز ده‌بێت و ئه‌گه‌ری شكانی ئێسك زۆر ده‌بێت"
تیمێكی توێژینه‌وه له زانكۆی په‌كین تاقیكردنه‌وه‌كیان له‌سه‌ر مشكی تاقیگه ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌م مادده چالاكه‌ی ناو ده‌رمانی ڤیاگرا بزانن، ئه‌وه‌ش ده‌رگایه‌كی نوێیه بۆ ئه‌وه‌ی ڤیاگرا وه‌ك ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌ری لاوازی ئێسك به‌كاربهێنرێت"
ده‌رمانی ڤیاگرا له 80 كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی دڵ دروستكرا به‌ڵام پاش ئه‌وه زانرا كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری لاوازی سێكسی له پیاواندا، له‌و كاته‌وه ئه‌م ده‌رمانه پیاوان بۆ چاره‌سه‌ری لاوازی سێكسی به‌كاریده‌هێنن، هاوكات ئه‌گه‌ری توشبوون به خه‌ڵه‌فان كه‌مده‌كاته‌وه.
PM:05:02:24/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 28648
جار خوێنراوه‌ته‌وه