توێژینه‌وه‌یه‌ك: ناوبه‌ناو به‌ڕۆژوو ببن
وێستگە ستایل-
گۆڤارێكی پزیشكی به‌ریتانی بابه‌تێكی پزیشكی بڵاوكردۆته‌وه تیایدا سووده‌كانی ڕۆژووی پچڕ پچڕ خراوه‌ته ڕوو ئه‌ویش هاوشێوه‌ی سیستمی خۆراكی ڕێكخراو كاریگه‌ری هه‌یه و كۆنترۆڵی كالۆری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كێشی له‌ش دابه‌زێت.
له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ڕۆژووی پچڕ پچڕ زۆر كاریگه‌ری هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی ڕێجیمێكی نه‌ریتی بۆ دابه‌زاندنی كێش و باشكردنی ته‌ندروستی.
ڕۆژووی پچڕ پچڕ به‌و مانایه دێت تاك ڕۆژێك بڕێكی كه‌م خواردن ده‌خوات یان نایخوات پاش ئه‌وه ڕۆژی دواتر خواردنی پێویست ده‌خوات مه‌رجی ئه‌م ڕۆژو گرتنه له‌وه‌دایه له ڕۆژێكدا بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك كه‌سه‌كه هیچ نه‌خوات.
به‌گوێره‌ی داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه ساڵی 2022 بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه دوو ملیار و نیو له كه‌سانی پێگه‌یشتوو كه ده‌كاته %43 ی كه‌سانی پێگه‌یشتوو گرفتی كێشی زیادده‌یان هه‌یه و 890 ملیۆن هاوڵاتی به‌ده‌ست قه‌ڵه‌ویه‌وه گرفتارن.
به‌پشت به‌ستن به‌م توێژینه‌وه‌یه ڕۆژوو گرتن دوو ڕۆژ جارێك زۆر چالاكتره له‌وه‌ی كه‌سێك ڕێجیم بكات بۆ ئه‌وه‌ی كێشی زیادده‌ی له‌شی داگرێت.
PM:04:35:24/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 696
جار خوێنراوه‌ته‌وه