هۆكار و چاره‌سه‌ری شێرپەنجەی پەنکریاس
وێستگە ستایل-
شێرپەنجەی پەنکریاس جۆرێکە لە شێرپەنجە کە لە شانەکانی پەنکریاسدا دروست دەبێت، دكتۆره دالیا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه و هۆكاره‌كانی توشبوون و چاره‌سه‌ری ئه‌م مه‌خۆشییه‌ی باسكردوه.
نیشانەکانی:
1-ئازاری ناوسک.
2-کەمبوونی کێش.
3-کەمبوونی حەزی خواردن.
4-زەردوویی.
5-کاڵبوونی رەنگی پیسایی یاخود تۆخبوونی رەنگی میز.
6-خورانی جەستە.
7-نەخۆشی شەکرە کە تازە سەرهەڵدەدات.
8-لاوازی و ماندووبوون.
ئەو هۆکارانەی مەترسی توشبوون زیاد ئەکەن:
1- زۆر خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان.
2- جگەرەکێشان.
3- هەوکردنی پەنکریاسی درێژخایەن.
4- هەبوونی نەخۆشییەکە لە خێزانەکەدا.
5- قەلەوی.
6- لە کەسانی بەتەمەن و تووشبوان بە نەخۆشی شەکرە (جۆری ٢) زیاترە
دەستنیشانکردن:
1- پشکنینە تیشکییەکان (سۆنار، CT-Scan، MRI، MRCP، EUS).
2- پشکنینی خوێن.
3- پشکنینی جینات.
4- وەرگرتنی نموونە بۆ پشکنینی تاقیگە.
چارەسەر:
بە گوێرەی بارودۆخی نەخۆشییەکە و چارەخوازەکە ئەکرێت هەر کامێک لەم چارەسەرانەبێت:
1- چارەسەر بە نەشتەرگەری.
2- چارەسەری کیمیاوی.
3- چارەسەر بە تیشک.
PM:03:40:23/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوه‌ته‌وه