به‌ركه‌وتنی خانمانی دووگیان به مادده‌یه‌كی كیمیاوی هۆكاری توشبوونی منداڵه به به‌رزه په‌ستانی خوێن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بلاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه به‌ركه‌وتن به جۆرێك مادده‌ی كیمیاوی له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا هۆكاره بۆ توشبوونی منداڵ به نه‌خۆشی به‌رزه په‌ستانی خوێن له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا.
ئه‌و مادده كیمیاویه (PFAS) فلۆره كه زۆرجار به مادده‌ی كیمیاوی هه‌میشه‌ی ناوده‌برێت چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ژینگه‌دا شی نابێته‌وه و له‌ناویدا 15 هه‌زار مادده‌ی كیمیاوی تیادایه كه دروستكراوی مرۆڤه و هۆكاری توشبوونه به چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه و تێكچوونی هۆرمۆن و گرفتی گه‌شه له منداڵاندا.
داتا نوێكان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه ئه‌م مادده كیمیاویه مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن له هه‌رزه‌كاراندا زیاد ده‌كات له قۆناغێكی ته‌مه‌نیان.
دكتۆر مینگیۆ شانگ نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی هارڤارد ده‌ڵێت" ئه‌و منداڵانه‌ی له سكی دایكیان مادده‌ی كیمیاوی (PFAS) به‌ركه‌وتوه مه‌ترسی توشبوونیان به به‌رزه په‌ستانی خوێن له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا زۆره بهدیایكراوی له منداڵی كوڕ و ئه‌و منداڵانه‌ش كه ڕه‌ش پێستن."
مادده‌ی كیمیاوی (PFAS) له خواردن و ئاو و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌دا هه‌یه كه دژه ئاو و په‌ڵه‌ن، مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستده‌كه‌ن.
PM:03:55:16/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 920
جار خوێنراوهتهوه