شۆك مه‌به..كاتێك نوستوویت ئه‌م مێروانه له‌سه‌ر پێستت ئاهه‌نگ ده‌گێڕن
وێستگە ستایل-
هه‌موو شه‌وێك كه ده‌خه‌وین ژماره‌یه‌ك له گه‌نه‌ی هه‌شت پێ له‌سه‌ر كونیله‌كانی پێست هاتوچۆ ده‌كه‌ن و ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، له‌م بابه‌ته‌شدا هه‌موو مرۆڤایه‌تی هاوبه‌شه.
ناتوانرێت هه‌ست به‌م خشۆكه شه‌وانه‌ییه بكرێت كه پێی ده‌وترێت گه‌نه‌ی كرمۆكه‌ی، به‌ڵام هه‌موو كه‌سێكی پێگه‌یشتوو به‌نزیكه‌ی له‌سه‌ر ته‌واوی جه‌سته‌ی ئه‌م مێروه بێ بڕبڕه بچوكه هه‌یه كه درێژیه‌كه‌ی 0.15 بۆ 0.4 میلیمه‌تره و له‌سه‌ر پێكهاته چه‌وریه‌كانی سه‌ر پێست ده‌ژی.
ئه‌لیخاندرا بیرۆتی مامۆستای زانستی زینده‌زانییه له زانكۆی ریدینگ ده‌ڵێت" له‌كاتی نوستن ئه‌م گه‌نه بچوكانه دێنه ده‌ۆه‌وه و له ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیدان، له‌سه‌ر پێستی ڕوخسار دێن و ده‌چن، پاش هه‌ستان له‌خه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كونیله‌كانیان، به‌ڵام ئه‌مانه ئه‌وه‌نده هاوڕێی مرۆڤن ئه‌وه‌نده دوژمن نین و سه‌لامه‌تن"
ئه‌م گه‌نانه وه‌ك گسكی كاره‌بای بچووك كارده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر پاككردنه‌وه‌ی پێستی ڕوخسار، هۆرمۆنی میلاتۆنین ده‌به‌خشن به‌جه‌سته بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئارام ببێته‌وه و بخه‌وێت، بێجگه له‌وه‌ش له‌سه‌ر پێست ده‌مێننه‌وه و ڕێگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ی زیان به پێست بگه‌یه‌نێت و DNA تێكبدات.
ئه‌م گه‌نه بچوكانه به چاوی ئاسایی نابینرێت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به مایكرۆسكۆب پشكنین نه‌كرێت، له‌كاتی لاوازبوونی كۆئه‌ندامی به‌رگری گه‌نه‌كانی سه‌ر پێست ژماره‌یان زۆر زیاد ده‌كات به‌وه‌ش كه‌سه‌كه توشی ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشی پێست و چاو ده‌بێت.
AM:11:53:16/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 544
جار خوێنراوه‌ته‌وه