سیستمێكی خۆراكی مه‌ترسی توشبوون به زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مه‌ریكی سه‌لماندویه‌تی سیستمی خۆراكی"مایند دایت" ده‌وڵه‌مه‌ند به سه‌وزه و دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو مه‌ترسی توشبوون به‌زه‌هایمه‌ر و خه‌ڵه‌فان كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌نجامه‌كان ده‌ریخستوه په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م سیستمه خۆراكه ته‌نانه‌ت له‌ته‌مه‌نی پیریدا گۆڕانكاری له ته‌ندروستی مێشكدا دروستده‌كات.
توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی هاوای و زانكۆی باشووری كالیفۆرنیا له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆراكی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایان كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناوه‌ندی ته‌مه‌نیاندان و به‌ته‌مه‌نن سیستمی خۆرامی ده‌وڵه‌مه‌ند به سه‌وزه و زه‌یتی زه‌یتون و دانه‌وێڵه ده‌خۆن ئه‌گه‌ری توشبوونیان به زه‌هایمه‌ر و جۆره‌كانی خه‌ڵه‌فان كه‌مده‌بێته‌وه.
باشترین سیستمی خۆراك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به زه‌هایمه‌ر بریتیه له:
1-خواردنی سه‌وزه گه‌ڵا سه‌وزه‌كان وه‌ك سپێناغ و برۆكلی و قه‌رنابیت 6 جار یان زیاتر له هه‌فته‌یه‌كدا.
2-خواردنی جۆره‌كانی چه‌ره‌س وه‌ك"گوێز و بسته و باده‌م" 5 جار و زیاتر له هه‌فته‌یه‌كدا.
3-كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی په‌نیر بۆ یه‌كجار له هه‌فته‌یه‌كدا.
4-ماسی یه‌كجار یان زیاتر له هه‌فته‌یه‌كدا.
5-گۆشتی سور كه‌متر له یه‌كجار له هه‌فته‌یه‌كدا.
6-خواردنی سوره‌وكراوی ئاماده‌كراو كه‌متر له یه‌كجار له هه‌فته‌یه‌كدا.
7-شیرینی كه‌متر له 5 جار له هه‌فته‌یه‌كدا.
PM:10:37:03/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 732
جار خوێنراوه‌ته‌وه