ئهم كهسانه مەترسی توشبوونیان به شێرپەنجەی گەده ههیه
وێستگە ستایل-
شێرپەنجەی گەدە جیادەکرێتەوە بە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان لە ناوپۆشی گەدده، ئەم جۆرەی شێرپەنجە قورسە بۆ دەستنیشانکردن چونکە زۆرینەی خەڵک نیشانەکان تێیاندا دەرناکەوێت لەسەرەتای قۆناغی نەخۆشیەکە، دكتۆر سەرکەوت پزیشکی پسپۆڕی وورد لە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەرو هەناوبینی لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتر باسدهكات.
ئەو حاڵەتانە کامانەن کە مەترسی زیاتر دروستدەکەن بۆ توشبون بە شێرپەنجەی گەدە؟
شێرپەنجەی گەددە ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارە بە دروستبونی وەرەم لە گەدەدا ، کۆمەڵێک هۆکار و فاکتەر هەیە کە مەترسی زیاتر دروستدەکات بۆ توشبون بە شێرپەنجەی گەدە هۆکارەکانیش خۆی دەبینێتەوە لە کۆمەڵێک حالەت و نەخۆشی تەندروستی ، لەوانە :
- حاڵەتی lymphoma کە گروپێکە لە شێرپەنجەی خوێن.
- هەوکردن بە بەکتریای H-pylori کە زۆرجار دەبێتە هۆی ڕودانی برینی گەدە.
- وەرەم یان برینی شێرپەنجەیی لە بەشەکانی دیکەی سیستمی هەرس.
- حاڵەتی stomach polyps (بریتییە لە نا ئاسایی گەشەکردنی شانەکانی ناوپۆشی گــەدە).
هەروەها شێرپەنجەی گەدە زیاتر باوترە لەگەڵ ئەمانه:
- کەسانی بەتەمەن ، بەتایبەت تەمەنی 50 ساڵ یان زیاتر.
- ڕەگەزی نێر(پیاوان).
- کەسانی جگەرەکێش.
- ئەو کەسانەی کە پێشتر لە خێزانەکەیدا کەسی توشبو هەبوبێت.
- دانیشتوانی جوگرافیایی تایبەت ، بەتایبەت چەند ناوچەیەکی ئاسیا.
- مێژووی خراپ بەکارهێنانی ئەلکهول.
- پێشتر نەخۆشەکە نەشتەرگەری گەدەی کردبێت
نیشانەکانی شێرپەنجەی گەدە چین؟
توێژینەوەکان دەریان خستووە کە شێرپەنجەی گەدە هیچ نیشانەو دەرکەوتەیەکی نیە و سەرەتا هەستی پێناکرێت لە قۆناغی سەرەتایی حاڵەتەکە هەتا حاڵەتی گەشەسەندووی نەخۆشیەکە نزیکدەبێتەوە لەو کاتەدا چەند نیشانەیەکی باو دەردەکەون لەوانە:
- هێڵنجدان و ڕشانەوە.
- زۆر دوبارەبونەوەی دڵەکزێ.
- نەمانی ئارەزووی خواردن ، زۆرجار بەشێوەیەکی کتوپڕ دابەزینی کێش ڕودەدات.
- دوای خواردنی بڕێکی کەمی خۆراک هەست بە تێربوون دەکرێت.
- بوونی خوێن بە پیساییەوە.
- زەردویی.
- زۆر شەکەتی و ماندوویی.
- ئازاری گەدە ، وە لەوانەیە ئازارەکە توندتر بێت لەدوای خواردن.
چارەسەرکردنی شێرپەنجەی گەدە:
چارەسەرکردنی شێرپەنجەی گــەدە بە بەکارهێنان و ڕەچاوکردنی یەکێک یان زیاتر لەم ڕێگایانە دەبێت:-
- چارەسەری کیمیایی chemotherapy.
- چارەسەر بە تیشـکــدان radiation therapy.
- نەشتەرگەری Surgery.
- چارەسەری بەڕێگەی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری immunotherapy وەک بەکارهێنانی دەرمان یان ڤاکسین.
بەشێوەیەکی گشتی هەڵبژاردنی جۆرێتی چارەسەرەکە پشت دەبەستێت بە قۆناغ و بنچینەی شێرپەنجەکە ، هەروەها تەمەن و تەندروستی گشتی کەسەکە ڕۆڵ دەبینن.
PM:10:09:03/06/2025
ئهم بابهته 776
جار خوێنراوهتهوه