خانمان یان پیاوان، كامیان زیاتر سوود وه‌رزشكردن وه‌رده‌گرن؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مه‌ریكی ده‌ریخستوه خانمان زیاتر سوود له ڕاهێنانه وه‌رزشیه‌كان ده‌بینن به‌راورد به پیاوان، به‌دیاریكراوی ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به كه‌مكردنه‌وه‌ی مردن به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه داتا له‌سه‌ر 412 هه‌زار هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی وه‌رگیراوه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 27-61 ساڵدا بووه و خانمان %55 ی به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه بوون.
دكتۆره مارسا گولاتی یه‌كێك بوه له سه‌ركرده‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه و به‌ڕێوبه‌ری به‌شی خۆپاراستن له‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵه له په‌یمانگای سمیدت تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ وتویه‌تی"ئه‌وه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌وانی دیكه جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه، خانمان زیاتر سوود له هه‌ر خوله‌كێك له وه‌رزشكردن و چالاكی جه‌سته‌ی وه‌رده‌گرن به‌راورد به پیاوان، ئومێدی ئه‌وه‌شمان هه‌یه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هانده‌ری خانمان بێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی چالاكیان هه‌بێت"
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه سه‌لماندوبه‌تی خانمان كاتی كه‌متریان پێویسته بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی مردن، تێبینی ئه‌وه‌ش كراوه ئه‌و خانمانه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 150 خوله‌ك وه‌رزش ده‌كه‌ن مه‌ترسی مردنیان %24 كه‌متره به‌راورد به‌و ئافره‌تانه‌ی وه‌رزش ناكه‌ن، له‌كاتێكدا هه‌مان ماوه‌ی چالاكی وه‌رزشی له پیاواندا ته‌نها %15 مه‌ترسی مردنیان كه‌مده‌كاته‌وه.
PM:06:34:19/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 752
جار خوێنراوه‌ته‌وه