‌ئایا زیادبوونی گۆشت لە منداڵداندا مەترسیدارە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟

وێستگە ستایل-

گۆشتی زیادەی منداڵدان دەتوانێت حاڵەتێکی ناشێرپەنجەیی بێت یان حاڵەتێکی پێش شێرپەنجە بێت، بەپێی هۆکار و جۆرەکەی، به‌ڵام ئایا مەترسیدارە؟ دکتۆرە دلۆڤان پسپۆری‌ نه‌خۆشیه‌کانی ژنان و منداڵ بوون له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یداوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"گۆشتی زیادەی منداڵدان (بەتایبەت پێش سوڕی مانگانە یان لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانە) دەتوانێت ئاسایی بێت بە مەرجێک گەورە نەبێت و گەشە نەکات، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا لەوانەیە ببێتە هۆی شێرپەنجەی ڕەحم یان نیشانەیەک بێت لە شێرپەنجەی ڕەحم بەتایبەتی ئەم نیشانانە:

1-خوێنبەربوون دوای وەستانی سوڕی مانگانە
2-خوێنبەربوونی نائاسایی هەبوو هەر تەمەنێک بێت
3-ئەگەر گۆشتی زیادەی ڕەحم بەهۆی ناهاوسەنگی ئیسترۆجینەوە بوو (بۆ نموونە قەڵەوی، نەخۆشی فرەکیسی هێلکەدان یان چارەسەری هۆرمۆنی).

چارەسەر:
1-لابردنی گۆشتەکە بە نازور و کورتاج، شانە زیادەکان لادەبرێن و دەنێرێن بۆ پشكنین.
2-نەشتەرگەری لابردنی منداڵدان ، لابردنی منداڵدان، کاتێک شێرپەنجەیی بێت.


PM:06:20:23/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل