هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی جێگره‌وه‌ی شه‌كر به‌كارده‌هێنن
وێستگە ستایل-
ئه‌و كه‌سانه‌ی جێگره‌وه‌ی شه‌كر به‌كارده‌هێنن زیاتر هه‌وڵی دابه‌زاندنی كێشی زیادده‌ی له‌شیان ده‌ده‌ن یان ده‌یانه‌وێت كێشی له‌شیان كۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌گۆڤاری"نه‌یچه‌ر میتابۆلیزم" بڵاوكراوه‌ته‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌م جۆره شه‌كره زیانی هه‌یه له‌جیاتی سوود.
تیمی توێژینه‌وه‌كه له هه‌ردوو وڵاتی ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا به‌یه‌كه‌وه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان ئه‌نجامداوه، ده‌ركه‌وتوه "سكرالۆز" وه‌ك جێگره‌وه‌ی شه‌كر له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت چالاكی ئه‌و به‌شه‌ی مێشك زیاد ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به زیادبوونی ئاره‌زووی خواردنه‌وه هه‌یه.
ده‌ركه‌وتوه"سكرالۆز" كاتێك به‌كارده‌هێندرێت به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشی له‌شیان زۆره ئه‌وه زیاتر هه‌ست به برسێتی ده‌گه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر برسیشیان نه‌بێت.
پسپۆڕه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر جه‌سته كالۆری پێویستی ده‌ست نه‌كه‌وێت به‌هۆی ئه‌و شه‌كره‌ی ده‌یخۆیت ئه‌وه مێشك ئاڕاسته‌ی خۆی به‌جۆرێكی دیكه ده‌كات ئه‌ویش زیادبوونی ئاره‌زووی خواردنه.
PM:05:45:23/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 304
جار خوێنراوه‌ته‌وه