‌سڕبوونی پەنجەکانی دەست بە هۆی کۆنیشانی تونێلی مەچەکەوە

وێستگە ستایل-

کۆنیشانی تونێلی مەچەک حاڵەتێکی باوە کاتێک ڕوودەدات کە دەمارێکی دەست"دەماری ناوەڕاست" لە مەچەکدا پەستانی دەچێتە سەر، بە تایبەتی لە ڕێڕەوێکی تەسکدا کە پێی دەوترێت "تونێلی دەستی"وە دەبێتە هۆی سڕبوونی پەنجەکان، دکتۆر کرمانج پزیشکی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و نیشانه‌ و چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ ته‌ندروستیه‌ی‌ خستۆته‌ ڕوو.

 هۆکارەکان:
1- جوڵەی دووبارەبووەوەی دەست یان مەچەک (بۆ نموونە تایپکردن)
2- هەوکردنی جومگەی مەچەک
3-ئاوسانی لەش بەتایبەت لە کاتی دوگیانیدا
4- برینداربوون یان شکاوی لە ئاستی مەچەکدا
5- هەندێک حاڵەتی تەندروستی وەک: شەکرە، تێکچوونی غودەی دەرەقی، قەڵەوی، ڕۆماتیزمە

نیشانەکان:
بەزۆری نیشانەکان وردە وردە دەست پێدەکات و لەوانەیە بریتیبن لە:
1- سڕبوون و مێلوورەکردنی پەنجەکان
2- بێهێزبوونی دەست لە کاتی کارکردندا
3- ئازاری مەچەک و قۆڵ، هەندێک جار ئازارەکە شانیش دەگرێتەوە
4- زۆرجار نیشانەکانی شەوان خراپتر دەبن یان دوای بەکارهێنانی دەست بۆ ماوەیەکی زۆر.

چارەسەر:
1- دەرمانی دژە هەوکردن
2- بەستنی مەچەک بە بەستەری تایبەت، بەتایبەتی لە شەواندا
3- چارەسەری سروشتی و ئەنجامدانی ڕاهێنانی کشان و بەهێزکردنی مەچەک
4- پشوودان لە ئەرکە دووبارەبووەکان
5- لێدانی دەرزی کۆرتیزۆل لە مەچەک 
6- چارەسەر کردنی ‌هۆکاری حاڵەتەکە وەک شەکرە، ڕۆماتیزم یان غوودە, ئەگەر هەبوو
7- بژاردەی نەشتەرگەری بۆ حاڵەتە قورسەکان


PM:05:39:23/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل