جۆرێك ڤیتامین مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕێكه دوو دیارترین جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ن كه له‌م دوو ساڵه‌ی دوایدا مه‌ترسی توشبوون پێیان زیادی كردوه به‌تایبه‌ت له‌ناو گه‌نجاندا.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م بابه‌ته تیمێكی توێژینه‌وه له‌زانكۆی"سیمیلۆیس" له بۆدابست توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی خۆپاراستن له‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه ئه‌نجامداوه.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو ڤیتامین D ڕۆڵی سه‌ره‌كی و گرنگی هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕێكه هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌ش كه توشی ئه‌م دوو جۆره‌ی شێرپه‌نجه بوون به‌وه‌رگرتنی ئه‌م ڤیتامینه دۆخیان باشتر ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌كه له‌گۆڤاری Nutrients بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا هاتووه" ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌بڕی پێویست ڤیتامین D وه‌رده‌گرن و ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به‌م نه‌خۆشییه 25-58% كه‌متره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ڤیتامینه له جه‌سته‌یاندا كه‌مه.
هۆكاری سوودی ئه‌م ڤیتامینه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ڤیتامین D ڕێگری ده‌كات له‌هه‌وكردن و خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناو ده‌بات، گه‌شه‌ی خانه‌شێرپه‌نجه‌ییه‌كان لاواز ده‌كات و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.
ئاشكرایه ڤیتامین D به ڤیتامینی تیشكی خۆر ناسراوه، جه‌سته ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێی تیشكی خۆره‌وه وه‌ریده‌گرێت، له ماسی چه‌ور و گۆشتی سوور و زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌شدا هه‌یه.
PM:05:16:23/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه