گوێزی به‌رازیلی چه‌كێكی دوو سه‌ره.. سوود و زیانی هه‌یه
وێستگە ستایل-
خواردنی هه‌مه‌چه‌شنی چه‌ره‌سه‌كان سوودیان بۆ ته‌ندروستی هه‌یه چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ڤیتامین و كانزا پێویسته‌كانن و بڕێكی كه‌م له چه‌وری ناتێریان تیادایه.
ڤیتامین E و كالسیۆم و مه‌گنسیۆم و زینك، پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی چه‌ره‌سه‌كانن كه بۆ باشكردنی ته‌ندروستی دڵ و مێشك و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن و به‌هێزكردنی ئێسكه‌كان سوودیان هه‌یه.
سیلینیۆم یه‌كێكی دیكه‌یه له‌پێكهاته گرنگه‌كانی چه‌ره‌س، به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات یارمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی ترشیDNA یه و كاری ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد چالاك ده‌كات، به‌ڵام نابێت زیاتر له 55 مایكرۆگرام له‌ڕۆژێكدا له‌لایه‌ن كه‌سانی پێگه‌یشتوو بخورێت.
له‌یه‌ك گوێزی به‌رازیلیدا زیاتر له 90 مایكرۆگرام سیلینیۆم هه‌یه، زۆر خواردنی هۆكاره بۆ شكاندنی نینۆك و بۆنی ناخۆشی هه‌ناسه و تێكچوونی كۆئه‌ندامی هه‌رس و هه‌ندێكجار گرفت له گورچیله و دڵ دروستده‌كات.
پێشتر ده‌وترا سیلینیۆم مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو كه زۆر خواردنی ئه‌م پێكهاته‌یه مه‌ترسی توشبوون به‌چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه له‌ناویاندا شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات زیاد ده‌كات.
بۆ ئه‌وه‌ش پسپۆڕان ڕێنمای هاوڵاتیان ده‌كه‌ن هه‌ر جۆره خۆراكێك بڕێكی زۆر له كانزای سیلینیۆم له‌پێكهاته‌یدا هه‌یه زیا خۆری تیادا نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی نه‌رێنی نه‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستیان.
PM:08:25:22/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 716
جار خوێنراوه‌ته‌وه