توێژینه‌وه‌یه‌ك ڕێگاكانی خۆپاراستن له خه‌ڵه‌فان ده‌خاته ڕوو
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ڕێژه‌ی توشبوون به خه‌ڵه‌فان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، توێژینه‌وه زانستیه‌كان له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه و چۆنیه‌تی خۆپارێزی زۆر ئه‌نجامده‌درێت.
تیمێكی توێژینه‌وه له زانكۆی "جۆنز هۆبكنز" له ویلایه‌تی ماریلاند ئاشكرایان كردوه به نزیكه‌ی سێ به‌شی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به خه‌ڵه‌فان له‌ناو كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن په‌یوه‌ندی هه‌یه به له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتوه، ئه‌گه‌ری توشبوون به خه‌ڵه‌فان %16.2 ه له‌و كه‌سانه‌ی توشی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن بوون به سوكی، %16.6 له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن بوون به مامناوه‌ند و توندی، ئه‌م ڕێژه‌یه %30.8 ه له‌ناو خانمان و %24 ه له‌ناو پیاوان، زۆرترین ڕێژه‌ی زیانبه‌ركه‌وتوو ئه‌و كه‌سانه بوون كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 75 ساڵ بووه.
ئه‌یزۆلد رادفۆرد له‌سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر له به‌ریتانیا وتویه‌تی"به‌ڵگه‌ی زۆرمان له‌به‌رده‌سته په‌یوه‌ندی نێوان له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن و توشبوون به خه‌ڵه‌فان ده‌خانه ڕوو به‌تایبه‌ت له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناوه‌ندی ته‌مه‌نیاندان، ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو 40 ساڵه باشتره پشكنینی بیستن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتودا مه‌ترسی توشبوونیان به خه‌ڵه‌فان كه‌مبێت.
PM:04:46:21/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه