ئاگاداربن ده‌رمانی ساخته‌ی دابه‌زاندنی كێش به‌كارمه‌هێنن
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی ئاگای ده‌دات له جۆرێكی ساخته‌ی ده‌رمانی"ئۆزه‌مبیك" ده‌دات كه بۆچاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م له ئه‌مه‌ریكا به‌كاردێت، هاوكات ئاگای دراوه له ده‌رمانسازه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رمانه به‌كارنه‌هێنن.
كۆمه‌ڵه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه ئه‌م به‌رهه‌مه ساختانه كه‌وتونه‌ته بازاڕاوه له‌لایه‌ن فرۆشیاره ڕێگا پێنه‌دراوه‌كان، داوا له‌و هاوڵاتیانه ده‌كه‌ن كه پێویستیان به‌م ده‌رمانه هه‌یه سه‌ردانی ئه‌و ده‌رمانخانه بكه‌ن كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ڕێگه‌پێدراون بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌كارهێنانی ده‌رمانی ساخته دووربن.
ده‌رمانی ئۆزه‌مبیك له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م به‌كاردێت، مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی ملوله سه‌ره‌كیه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه، له‌ئێستادا وه‌ك ده‌رمانی دابه‌زاندنی كێش به‌كارده‌هێندرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئاژانسی "ی‌و بی ئه‌ی" هه‌واڵی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه، ئه‌م ده‌رمانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌كاردێت، كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م ده‌رمانه ته‌نها له ساڵی 2024 دا به‌نزیكه‌ی 17 ملیار دۆلار فرۆشی هه‌بووه.
PM:04:44:21/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه