‌هۆكاره‌كانی ناڕێکی سوڕی مانگانە

وێستگە ستایل-

ناڕێکی سوڕی مانگانە چه‌ندین هۆكاری هه‌یه‌، دکتۆرە دالیا پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی ژنان و پیاوان له‌م بابه‌ته‌دا باوترین ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ خستۆته‌ ڕوو كه‌ واده‌كات ناڕێكی له‌سوڕی مانگانه‌دا ڕوبدات.
 
هۆکارە باوەکانی ناڕێکی سوڕی مانگانە
1-ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان
2-نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان (PCOS)
3-تێکچوونی غودەی دەرەقی
4-بەرزی ئاستی هۆرمۆنی پرۆلاکتین
5-فشاری دەروونی
6-گۆڕانی کێش، دابەزاندنی خێرای کێش، قەڵەوی، یان تێکچوونی خواردن دەتوانێت سوڕی مانگانە تێکبدات.
7-زیادەڕەوی لە وەرزشکردن.
8-ژنانی سەروو تەمەنی 40 ساڵ ڕەنگە تووشی ناڕێکی سووڕی مانگانە ببن.
9-نەخۆشی درێژخایەن یان دەرمان، هەندێک نەخۆشی یان چارەسەر (وەک چارەسەری کیمیایی ) دەتوانێت کاریگەری لەسەر سوڕی مانگانە هەبێت.
10-شیرپێدان، بە شێوەیەکی سروشتی دەبێتە هۆی وەستان یان ناڕێکی لە سوڕی مانگانەدا.

کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت؟پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت ئەگەر:
1-زیاتر لە 3 سوڕی مانگانە لەسەر یەک سووڕی مانگانەکەت دواکەوت (دووگیان نیت).
2-لەناکاو سوڕی مانگانەت زۆر ناڕێک دەبێت یان بە تەواوی دەوەستێت.
3-ئەگەر ماوەی نێوان سوڕی مانگانەکانت کەمتر بوو لە21ڕۆژ یان زیاتر لە 35 ڕۆژ.
4-هەست بە خوێنبەربوونی زۆر دەکەیت لە کاتی هاتنی سوڕی مانگانەدا
5-سوڕی مانگانەت زۆر ئازاری هەیە یان گرژبوونی توندی لەگەڵدایە.
6-گومانت هەیە لە تێکچوونی هۆرمۆن (وەک فرە کیسی هێلکەدان یان کێشەی غودەی دەرەقی).
7-تەمەنت لە خوار 45 ساڵەوەیە و دەست دەکەیت بە هەستکردن بە نیشانەکانی وەستانی سوڕی مانگانە.


PM:04:43:21/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌