جۆرێك شه‌ربه‌ت %40 هه‌وكردن و برينی كۆڵۆن كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان له هه‌ردوو زانكۆی"هیرتفۆردشایر و لانكشایر" ڕێنمایی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه برین و هه‌وكردنی كۆڵۆنیان هه‌یه شه‌ربه‌تی گێلاس بخۆنه‌وه.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه 130 مل له شه‌ربه‌تی گێلاس یان خواردۆته‌وه دووجار له‌ڕۆژێكدا و بۆماوه‌ی شه‌ش هه‌فته، ئه‌وه %40 ڕێژه‌ی هه‌وكردنی ڕیخۆڵه و كۆڵۆنیان كه‌مبۆته‌وه و %9 هه‌ستیان به باشبوونی كوالیتی ژیانكردنیان كردوه.
ئه‌و شه‌ربه‌ته‌ی وه‌ك چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه ده‌خورێته‌وه مه‌رجه ئاستێكی به‌رزی ئه‌نسۆسیانین و دژه هه‌وكردنی تیادا بێت، بۆ هه‌ر 30 مل له‌م شه‌ربه‌ته پێویسته 100 ده‌نك گێلاس بخورێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌ربه‌ت نابێته جێگره‌وه‌ی ده‌رمان و دژه هه‌وكردنه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی.
لیندسی بۆتۆمز نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گێلاس ناكرێت ببێته جێگره‌وه‌ی ده‌رمان به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته ئومێدێكی باشی پێبه‌خشیوین كه توشبووان به نه‌خۆشی برینی كۆڵۆن ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن"
هه‌وكردنی برینی كۆڵۆن جۆرێك نه‌خۆشی درێژخایه‌نه كارده‌كاته سه‌ر كوالیتی ژیانی نه‌خۆش، توشبووان به‌م نه‌خۆشییه هه‌ست به ئازاری بێزاركه‌ر و به‌رده‌وامی سك و سكچوونی به‌رده‌وام ده‌كه‌ن.
PM:05:40:16/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 616
جار خوێنراوه‌ته‌وه