توێژینه‌وه‌یه‌ك: تیشكی خۆر كار له‌توانای سێكسی پیاوان ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ و ڕوونی نێوان ئاستی ڤیتامین D و مه‌ترسی لاوازی توانای سێكسی پیاوانی ئاشكرا كردوه.
جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌میانی پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزدا ڤیتامین D دروستده‌كات پاش ئه‌وه‌ی به‌ر تیشكی خۆر ده‌كه‌وێت به‌دیاریكراوی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ی له‌جۆری UVB.
ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش پاش زنجیره‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی چڕ دێت كه‌له‌سه‌ر شانه‌ی ئه‌ندامی مرۆڤ ئه‌نجامدراوه، له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه‌مبوونه‌وه‌ی ڤیتامین D له‌جه‌سته‌دا هۆكاره بۆ لاوازبوونی توانای سێكسی پیاوان ته‌نانه‌ت ده‌رمانی ڤیاگرا له‌جه‌سته‌ی پیاواندا توانا و چالاكی نامێنێت كاتێك ئه‌م ڤیتامینه له له‌شیاندا كه‌مده‌بێته‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه یارمه‌تیده‌ره بۆ زانینی كاریگه‌ری كه‌می ڤیتامین D له‌سه‌ر توانای سێكسی پیاوان، به‌و ئامانجه‌ی له‌كاتی هه‌بوونی ئه‌م گرفته پیاوان پشكنین بۆ ئاستی ئه‌م ڤیتامینه بكه‌ن له جه‌سته‌یاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ڕێنمایی پیاوان ده‌كرێت به‌بێ ڕاوێژكردن به‌پزیشك ڤیتامین D وه‌رنه‌گیرێت.
PM:05:00:16/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1136
جار خوێنراوه‌ته‌وه