جۆرێك ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ری زه‌هایمه‌ر په‌سه‌ند كرا
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وروپی بۆیه‌كه‌مجار ڕه‌زامه‌ندیداوه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمانی"لیكانیماب" ده‌رمانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر، كه بریتیه له جۆرێك دژه ته‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستكرد دروستده‌كرێت و به‌ده‌رزی وه‌رده‌گیرێت.
ئه‌م ده‌رمانه له‌قۆناغی سه‌ره‌تای نه‌خۆشییه‌كه به‌كارده‌هێندرێت، ده‌بێته یه‌كه‌م ده‌رمان كه‌له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وروپا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پسپۆڕان لایان وایه ته‌نها چه‌ند به‌شێكی دیاریكراوی توشبووان به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ده‌توانن سوود وه‌ربگرن له‌م چاره‌سه‌ره.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێگه‌ی"مایۆ كلینیك" ی پزیشكی بڵاویكردۆته‌وه ئه‌م ده‌رمانه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پرۆتینی"بێتا ئه‌میلۆید" ده‌دات كه هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوونه به زهایمه‌ر و لاوازبوونی توانای یاده‌وه‌ری .
كۆمه‌ڵه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی ساڵی 2023 پشتی به‌ستوه به به‌كارهێنانی ده‌رمانی"لیكانیماب"بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی زه‌هایمه‌ر بوون یان توانای یاده‌وه‌ریان لاواز بووه به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه.
تیمی توێژینه‌وه‌كه كار له‌سه‌ر ئه‌و نیشانانه ده‌كه‌ن كه پاش به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه له‌سه‌ر نه‌خۆش ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش و ئه‌و نیشانانه‌ی كه هاوشێوه‌ی نیشانه‌كانی په‌تای وه‌رزیه، له‌گه‌ڵ سه‌رگێژخواردن و گۆڕانی خێرایی لێدانی دڵ و قورسبوونی هه‌ناسه‌دان.
ئه‌گه‌رچی تائێستا پسپۆڕان به به‌رده‌وامی توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست كه ساڵانه ده‌یان ملیۆن هاوڵاتی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان توشی ده‌بن، به‌ڵام هێشتا به‌ته‌واوه‌تی هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه نه‌زانراوه و چاره‌سه‌ری بنه‌بڕیشی نییه.
PM:04:40:16/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوه‌ته‌وه