جۆرێك ڕاهێنان توانای سێكسی خانمان زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سوود و كاریگه‌ری ڕاهێنانی"پیتلاس" ی له‌سه‌ر توانا و ئاره‌زووی سێكسی خانمان ئاشكرا كردوه.
نزیكه‌ی 100 ساڵ به‌ر له‌ئێستا له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاهێنه‌ری ئه‌ڵمانی"جوزیف پیتلاس" ڕاهێنانه‌كانی پیتلاس گه‌شه‌ی پێدراوه، ئامانج لێی زیادكردنی هێزی جه‌سته‌یه.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك خانم به‌شداریان كردوه و كراون به دوو به‌شه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ، به‌شێكیان به‌شێوه‌یه‌كی پرۆگرام بۆ دانراو دووجار له هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌م ڕاهێنانه‌یان كردوه و به‌شه‌كه‌ی دیكه له‌ڕاهێنانه‌كان بێ به‌ش بوون، ئافره‌ته به‌شداربوه‌كان گرفتی لاوازی و كه‌می ئاره‌زووی سێكسیان هه‌بووه.
پاش 3 مانگ له‌ڕاهێنان ده‌ركه‌وتوه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ئه‌م ڕاهێنانه‌یان كردوه %95 توانا و ئاره‌زووی سێكسیان به‌رز بۆته‌وه، پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م ڕاهێنانانه بۆ ئافره‌تانی ته‌مه‌ن 30 ساڵ زۆر سوودی هه‌یه، چونكه به‌هۆیه‌وه ماسولكه‌كانی میزڵدان و گه‌ده و منداڵدان به‌هێز ده‌بێت.
PM:08:38:15/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 808
جار خوێنراوه‌ته‌وه