ئاگاداربه..سترێس مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
سه‌دان توێژینه‌وه‌ی پزیشكی كه له‌ناویدا زیاتر له ده‌یان هه‌زار خۆبه‌خش به‌شداریان كردوه، بۆ زانینی په‌یوه‌ندی نێوان شێرپه‌نجه و خه‌مۆكی و سترێس ئه‌نجامدراوه.
جولیان بوار مامۆستا له‌زانستی ده‌روونی له‌زانكۆی كالیفۆرنیا باس له‌وه ده‌كات توێژه‌ره‌وه‌كان توانیویانه تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان سترێس و وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ئه‌نجامبده‌ن، دواین توێژینه‌وه كه له‌كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به زانستی ده‌رونی بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته تیایدا هاتوه" هۆكاره ده‌رونیه‌كان كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی بایلۆجی وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان، ڕێگری كردن له سترێس چانسی چاكبوونه‌وه له‌شێرپه‌نجه زیاتر ده‌كات"
دكتۆره ئه‌لیزابێس راباسكی له‌سه‌نته‌ری روزیل پارك تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له نیویۆرك وتویه‌تی" هیچ كه‌س كاریگه‌ری نه‌رێنی سترێس بوون نازانێت له‌سه‌ر گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان، هه‌تا ڕێژه‌ی سترێس زیاد بكات چانسی گه‌شه‌كردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان زیاتر ده‌بێت"
سترێس ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان نییه:
تیمی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه باس له‌وه ده‌كه‌ن، سترێس كاریگه‌ری له‌سه‌ر خانه به‌رگریه‌كانی جه‌سته ده‌بێت ئه‌وه‌ش واده‌كات زوتر خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان گه‌شه بكه‌ن، هاوكات سترێس هۆكاری زیادبوونی ڕێژه‌ی هه‌وكردنه له‌جه‌سته‌دا، بۆ ته‌ندروستیه‌كی باشتر پێویسته هه‌موان له ناڕێكی ده‌رونی و سترێس دوور بكه‌ونه‌وه.
PM:08:29:15/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 668
جار خوێنراوه‌ته‌وه