چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده
وێستگە ستایل-
پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری وه‌ره‌م "جاستن ستیبینگ" ڕێنمای هاوڵاتیان ده‌كات ڕۆژانه ژه‌مێك ماست بخۆن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده.
ئه‌م پزیشكه باس له‌وه ده‌كات له‌ناو ماستدا به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی جۆرێك به‌كتریا هه‌یه كه ڕێگری ده‌كات له توشبوون به‌شێرپه‌نجه، هاوكات مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن به‌ڕێژه‌ی %20 كه‌مده‌كاته‌وه، به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی ناو ماست هۆكارن بۆ زیادكردنی پرۆسه‌ی ترشاندنه جیاوازه‌كانی به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی گه‌ده، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و جۆره ماسته بخۆن كه به‌كتریای سوودبه‌خشی زیندوی تیادایه .
دكتۆر جاستن ده‌شڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌فته‌ی دووجار ماست ده‌خۆن ئه‌وه مه‌ترسی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده 5 جار كه‌متره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ماست ناخۆن"
له‌ناو گه‌ده‌دا به‌كتریای سوودبه‌خشی"بیڤیدۆباكتریۆم" هه‌یه و ئه‌مه‌ش له‌ناو ماستدا هه‌یه ڕێگری ده‌كات له دروستبوونی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئێستا توشبوون به‌م نه‌خۆشییه %50 زیادی كردوه به‌راورد به 30 ساڵی ڕابردوو.
ئه‌گه‌رچی پسپۆڕان به‌ته‌واوه‌تی هۆكاری ئه‌م زیادبوونه نازانن، به‌ڵام خراپی سیستمی خۆراكی و زۆر خواردنی خواردنه پرۆسێس كراوه‌كان و كه‌م ئه‌نجامدانی وه‌رزش باوترین هۆكاره‌كانی زیادبوونی مه‌ترسی توشبوونه به‌م جۆره شێرپه‌نجه‌یه.
AM:11:12:01/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 584
جار خوێنراوه‌ته‌وه