چەند زانیارییەک لەسەر ئەو پەتا نوێیەی کە ئێستا بەربڵاوە
وێستگە ستایل-
ماوەی دوو هەفتەیەکە پەتایەکی بێزارکەری ڤایرەسیی بڵاوبۆتەوە بە جۆرێک تووشی هەموو تەمەنەکان دەبێت، دكتۆر زانا پسپۆڕی هەناو لهم بابهتهدا وردهكاری و ڕێنمای زیاتری لهبارهی ئهم پهتایه خستۆته ڕوو.
ئهم پزیشكه دهڵێت"نیشانەکانی تێکەڵەیەکن لە نیشانەکانی نەخۆشیی ئینفلەوەنزا و نەخۆشیی کۆڤید-19 بە جۆرێک هەندێكجار پێی دەوترێت (فلورۆنا) کە ناوەکە لە لێکدانی قایرەسی فلو (H1N1) و ڤایرەسی کۆرۆنایە، بەڵام بە دیاریکراویی بەشێکی تووشبووان بەهۆی ڤایرەسی (مێتانیمۆڤایرەس - MPV)ە کە ڤایرەسێکی وەرزییە و دەبێتە هۆی تووش بوون بە هەوکردنی ڕێرەوی هەناسە."
نیشانەکانی ئەو پەتا بەربڵاوەی ئێستا بریتیین لە:
1-تێکەڵەیەکە لە نیشانەکانی هەردوو ڤایرەسی ئەنفلەوەنزا و کۆڤید، من چەند نەخۆشێکم دەستنیشان کردووە کە لە ئەنجامی پشکنینی تاقیگە پشت ڕاست کراوەتەوە کە تووشبووی هەردوو ڤایرەسن لەهەمان کاتدا.
2-بوونی تا، هەندێكجار تایەکی زۆر بەرز، هەست کردن بە سەرمای بەردەوام، بێ هێزیی و ئازاری تووندی ماسولکە، کۆکەیەکی مامناوەند، سووتانەوەی قورگ و قورگ ئێشە، گیرانی لووت، سەر ئێشە، کەم بوونەوەی حەزی خواردن، هەندێ جار ڕشانەوە و سک چوونێکی کەمی لەگەڵ دەبێت.
لەگەڵ ئەوەی کە نیشانەکانی بێزارکەر و تووندن، بەڵام لە زۆربەی کاتەکان نەخۆشییەکە دوای 5 بۆ 7 ڕۆژ بەرەو باشتر بوون دەچێت و تەنها پێویستیی بە چارەسەرە گشتییەکان وەک ( پشوو دانێکی تەواو، خواردنەوەی زۆری شلەمەنیی، بەکارھێنانی ئازار شکێن) دەبێت.
دەشێ لە منداڵی ساوا، کەسانی بە تەمەن، یان ئەوانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی کۆئەندامی هەناسە، دڵ، سست بوونی گورچیلە و نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان یان ئەوانەی چارەسەری کەمبوونەوەی بەرگریی لەش وەردەگرن، تووشبوون لەم کەسانە تووند بێت بەجۆرێک ببێتە هۆی هەوکردنی سییەکان.
گرنگتریین تێبینیی:
1-ئەم نەخۆشە لە زۆربەی کاتەکان نەخۆشییەکی ڤایرەسی کاتییە و خۆی بەرەو نەمان دەچێت، هیچ پێویست بە وەرگرتنی دژە بەکتریا ناکات.
2-باشتریین ڕێگە رێکارەکانی خۆپارێزییە بە تایبەت کەسی تووشبوو دەبێ خۆی جیا بکاتەوە و تێکەڵی قەرەباڵغی نەبێت، بەکارهێنانی ماسک هۆکارێکی کاریگەری کەمتر کردنەوەی تووشبوونە بە پەتایەکە.
PM:08:25:27/03/2025
ئهم بابهته 1180
جار خوێنراوهتهوه