توێژینه‌وه‌یه‌ك: زۆر خواردنی خوێ هۆكاری توشبوونه به خه‌مۆكی
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به زانستی به‌رگری له‌ش ئه‌نجامیداوه و له‌لایه‌ن گۆڤاری "scientificrussia" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا مه‌ترسییه‌كانی زۆر خواردنی خوێ ئاشكرا كراوه.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه خۆراكی سوێر ده‌خۆن هه‌مان نیشانه‌كانی خه‌مۆكی یان له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتوه كه له‌سه‌ر مشك ده‌ركه‌وتوه، به‌هۆی زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی پرۆتینی جۆری (IL-17A) كه هۆكاری ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی خه‌مۆكییه.
ئه‌نجامه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن جوڵه‌ی زۆر و كه‌می ئاگایی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به توشبوون به خه‌مۆكی توند، خواردنی خوێ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به باری ئه‌رێنی ده‌روون.
دكتۆر شیاو جۆن توێژه‌ر له زانكۆی"نانجینگ" ی پزیشكی كه سه‌رۆكی توێژینه‌وه‌كه باسی له‌وه كردوه كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی خوێ یارمه‌تی خۆپاراستن ده‌دات له توشبوون به نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ش داوا له هاوڵاتیان ده‌كرێت زیاده خۆری له خواردنی خوێ نه‌كرێت.
PM:06:00:27/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1012
جار خوێنراوه‌ته‌وه