ههنگاوهكانی بههێزكردنی سیستەمی هەرسکردن لهمانگی ڕەمەزاندا
وێستگە ستایل-
بۆ باشترکردنی تەندروستی ڕیخۆڵەکانت و ڕێگریکردن لە قەبزی، بەتایبەتی لە کاتی ڕەمەزاندا، هەوڵبدە ئاو زۆر بخۆیتەوە و خواردنی ڕیشاڵەکان زۆر گرنگە و ئەو خووانەی وا دەکەن هەرسکردنت تەندروست بێت، دكتۆر ئارام پسپۆری نەخۆشییەکانی گەدە لهم بابهتهدا زانیاری زیاتری خستۆته ڕوو.
1-خواردنەوەی ئاوی پێویست
2-زۆر ئاو بخۆرەوە لە نێوان بەربانگ و پارشێو (بەلایەنی کەمەوە 2-3 لیتر)
3-خۆراکی شێدارکەرەوە وەک خەیار و شوتی و پرتەقاڵ لەخۆ بگرێت.
4-دوور بکەوەرەوە لە خواردنەوە کافاینییەکان وەک (قاوە، چا) و کەم بیانخۆرەوە چونکە تووشی وشکبوونەوەت دەکات.
5-خواردنی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ
6-دانەوێڵەی تەواو: شوفان، برنج، نانی گەنمی تەواو.
7-میوە و سەوزە: سێو، هەرمێ، هەنجیر، گێزەر، سپێناخ، بیبەر و کاهوو.
8-پاقلەمەنیەکان: وەک نۆک و فاسۆلیا.
9-گوێز و بادەم بخۆ.
10-پشتگیری ڕیخۆڵەکانت بکە بە پرۆبایۆتیک، وەک ماست، ساوەر و ترشیات یارمەتی هاوسەنگکردنی بەکتریاکانی ڕیخۆڵە دەدەن.
11-دوور بکەوەرەوە لەو خۆراکانەی کە دەبنە هۆی قەبزی، خواردنی سورکراوە و قوتوو چونکە هەرسکردن خاو دەکاتەوە.
12-زۆر خواردنی گۆشتی سوور دەتوانێت هەرسکردنی قورس بێت.
13-نانی سپی، شیرینی كهم بخۆ.
14-وەرزشێکی سووک وەک ڕۆیشتن دوای بەربانگ دەتوانێت هەرسکردن هان بدات.
PM:05:41:27/03/2025
ئهم بابهته 664
جار خوێنراوهتهوه