‌كاریگه‌رییه‌كانی ڕۆژوو لەسەر نەخۆشییەکانی قورگ و لووت و گوێ

وێستگە ستایل-

ڕۆژوو هەروەک چۆن کاریگەری هەیە لەسەر هەموو ئەندامەکانی جەستە بە هەمان شێوەش کاریگەری هەیە لە قورگ و لوت و گوێ، دکتۆر یوسف پسپۆڕی نەشتەرگەری قورگ و لووت و گوێ له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتری خستۆته‌ ڕوو.
 
ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"بە گشتی ڕۆژوو سودێکی زۆری هەیە لەسەر قورگ و لوت و گوێ، بۆ نمونە دەکرێت ڕۆژوو ببێتە هۆی وازهێنان لە جگەرەکێشان کە سودێکی زۆر زۆری هەیە لەسەر قورگ، ئە وکەسانەی ئەستوربون و هەوکردن لە قورگیاندا هەیە سود لە ڕۆژوو وەردەگرن ، زۆر گرنەگ کەسێک نەخۆشییەکانی قورگی هەبێت ، خورادنی تون و تیژ نەخوات لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا"

1-هەستیاری لووت : ئاساییە ئەم کەسانە بەڕۆژوو بن، گرنگە بەردەوام بن لەسەر دەرمانەکانیان سپرەی ئاساییە بەڕۆژ بەکاری بهێنن و حەبی هەستیاریش بە شەوان. بیرمان نەچیت دەبێت ئەو کەسانەی هەستیاری لوتیان هەیە شلەمەنی زۆر بخۆنەوە بۆ ئەوەی ناولت ووشک نەبێتەوە چونکە هەستیاری بە ووشکبونەوەی ناوپۆشی لووت زیاتر دەبێت.

2-ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی خوێن به‌ربوونی لووت ده‌بن، كاتێك کەسێک لەکاتی بەڕۆژووبوندا تووشی گرفتی خوێن به‌ربوونی لووت ده‌بێت یا خوێن به‌ربوونه‌كه‌ی زۆره‌، یان تووشی له‌ هۆشخۆچون ده‌بن، پێویسته‌ ڕۆژووه‌كانیان بشكێنن.

3-ئەو کەسانەی نەخۆشییەکانی توندی هەوکردنی گوێیان هەیە، پێویستە دەرمانەکان بە ڕێکوپێکی بەکاربهێنن، ئەمانە لەو کاتەدا نابێت بەرۆژوو بن، ئە و کەسانەی بەهۆی نەخۆشیيەکانی گوێی ناوەوە توشی سەرسوڕان دەبن باشترە دەرمانەکانیان بۆ ڕێک بخرێتەوە و بۆ ئەوەی بتوانن بەرۆژوو ببن.


PM:05:15:27/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌