‌ئایا هەوکردنی گلێنەی چاو دەتوانێت ببێتە هۆی کوێربوون؟

وێستگە ستایل-

هەوکردنی گلێنەی چاو  بریتییە لە هەوکردنی ڕووکاری ڕوونی چاو کە بە گلێنە ناسرواە. دەکرێت بەهۆی هەوکردنەوە (بەکتریا، ڤایرۆسی، کەڕوو، یان مشەخۆر) یان هۆکاری دیکە (برینداربوون، وشکبوونەوەی چاو، یان بەستنی عەدەسەی چاو بۆ ماوەیەکی زۆر)، دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا باوترین هۆكاره‌كانی هه‌وكردنی گلێنه‌ی‌ چاو باسده‌كات.
 
جۆرەکان و هۆکارەکانی هەوکردنی گلێنەی چاو:
-بەکتریا: زۆرجار لە عەدەسەی چاو، زەبر، یان ئاوی پیسەوە دەگوازرێتەوە
-وشکبوونەوەی چاو یان بەرکەوتنی زۆر لە تیشکی سەروو بنەوشەیی 
-زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی عەدەسەی چاو یان برینداربوونی کیمیایی.

 ئایا هەوکردنی گلێنەی چاو  دەتوانێت ببێتە هۆی کوێربوون؟
بەڵێ، ئەگەر چارەسەر نەکرێت، هەوکردنی توندی گلێنەی چاو دەبێتە هۆی کوێربوون. دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵە و برینی چاو و تەنانەت کونبوونی چاویش کە لەوانەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی بینینی هەمیشەیی، بۆیە ئەگەر ئەم نیشانانەی خوارەوەت هەبوو ئەوە پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکەیت

نیشانەکانی هەوکردنی گلێنەی چاو
1- سووربوونەوە و ئازاری چاو
2- کاڵبوونەوەی بینین یان هەستیاری بە ڕووناکی
3- زیادەڕۆیی دەردانی دەردراو و فرمێسک لە چاوەکاندا
4- هەستکردن بە بوونی شتێک لە چاودا

ئامۆژگارییەکانی خۆپاراستن:
1-پاکوخاوێنی دروستی عەدەسەی چاو (هەرگیز لەگەڵ لە چاوکردنی عەدەسەدا مەخەوە).
2-دوور بکەوەرەوە لە دەستدان لە چاوەکانت بە دەستی پیس.
3-لە ژینگەی تۆزاوی یان مەترسیدار چاویلکەی پارێزەر لەچاو بکە.
4-بۆ هەر هەوکردنێک یان برینداربوونی چاوەکان بەپەلە داوای چارەسەر بکە


PM:01:52:01/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌