‌هۆكار و چاره‌سه‌ری دووگیانی بێ کۆرپەلە

وێستگە ستایل-

دووگیانی بێ کۆرپەلە جۆرێکی دووگیانییەکە کە پیتاندنی هێلکە و چاندنی لە دیواری منداڵدان، ھێڵكە پیتراوەکە دەست بە گەشە ناکات بۆ ئەوەی ببێت بە کۆرپەلە، دكتۆره‌ جوانیتا پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبون و نەزۆکی له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتری خستۆته‌ ڕوو.
 

دووگیانی بێ کۆرپەلە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی لەبارچوون لە قۆناغە سەرەتاییەکانی دووگیانیدا، بەو پێیەی ھۆکاری بە نزیکەی%50 لە بارچوونەکانی مانگەکانی یەکەمی دووگیانییە.

ھۆکاری دووگیانی بێ کۆرپەلە:
ھۆکاری سەرەکی دووگیانی بێ کۆرپەلە نادیارە بەڵام پزیشکان ھۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ :
1. تێکچوونی کرۆمۆسۆمی.
2. گەشەکردنی نائاسایی ھێلکەی پیتراو.
3. ھاوسەرگیری کردن لەگەڵ خزم.

نیشانەکانی دووگیانی بێ کۆرپەلە:
1. ئازاری سنگ.
2. نەبوونی سوڕی مانگانە.
3. بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی دووگیانی (hCG).
4. گرژبوونی منداڵدان.
5. ھێڵنج دانەوە و ڕشانەوە.

چارەسەر:
لە کاتی دیاریکردنی چارەسەر پزیشک پشت بە تەمەنی دووگیانییەکە پاشان یەکێک لەم بژاردانەی خوارەوە هەڵدەبژێرێت:

1-چاوەڕێ کردنی لەبارچوون
چاوەڕێ کردنی لەبارچوون بەبێ ئەوەی پزیشک ھیچ شتێک بکات ڕێنمایی خانمەکە دەکات کە چەند ھەفتەیەک چاوەڕێ بکات تاکو لەبارچوون ڕوودەدات.

2- پێدانی دەرمان
میزۆپرۆستۆڵ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە هاندانی لەبارچوون، ئەم دەرمانە دەتوانرێت بە شێوەی زارەکی بخورێت، یان دەتوانرێت بخرێتە ناو زێیەوە

3- کورتاج
پزیشک دەتوانێت لە ڕێگەی کورتاج کردن کۆتایی بە دووگیانی بێ کۆرپەلەی بھێنێت ئەگەر ھاتوو کیسی ناو منداڵدان گەورە ببوو.


PM:01:26:01/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌