چین له دروستكردنی ده‌رمانی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان پێش ئه‌مه‌ریكا كه‌وتوه
وێستگە ستایل-
گومانی تیادا نییه "DeepSeek" وه‌ك به‌رهه‌مێكی وڵاتی چین بۆ زیره‌كی ده‌ستكرد جیهانی شۆك كرد، به‌هۆی ئه‌و داهێنانه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌ی كردویه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخه‌كه‌ی زۆر هه‌رزانه، به‌ڵام پێده‌چێت چین ته‌نها له‌م بابه‌ته پێشكه‌وتوو نه‌بێت و نیازی هه‌یه له كه‌رتی دروستكردنی ده‌رمان پێشی ئه‌مه‌ریكا بداته‌وه.
مانگی سێپتێمبه‌ری ساڵی ڕابردوو كۆمپانیای "Akeso" چینی كه یه‌كێكه له كۆمپانیا نه ناسراوه‌كان له بواری ته‌كنه‌لۆجیای زینده‌ی، سه‌ده‌یه‌ك زیاتره ئه‌م كۆمپانیایه به‌هه‌می هه‌یه به‌ڵام ئه‌مجاره به‌رهه‌مێكی نوێی خستۆته بازاڕه‌وه ئه‌ویش ده‌رمانێكی نوێیه بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان.
ده‌رزی "Ivonescimab" نوێ وه‌ك ده‌رمانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان، توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوو بێت به‌سه‌ر "Keytruda" كه ده‌رمانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانه و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی به‌كارده‌هێندرێت و له به‌رهه‌می كۆمپانیای "Merck" ی ئه‌مه‌یكی زه‌به‌لاحه، به‌ڵام ده‌رزیه چینیه‌كه زۆرترین فرۆشی هه‌بووه به‌راورد به ئه‌مه‌ریكیه‌كه پاش به‌رهه‌مهێنانی.
له‌و باره‌یه‌وه میشێل شیا سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "Akeso" چینی وتویه‌تی" به‌بۆچونی من به‌رهه‌مهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای زینده‌ی، ڕۆڵی گرنگی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان" كۆمپانیاكه‌ش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه ئه‌م ده‌رزیه نوێیه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان به‌رهه‌میانهێناوه پڕ فرۆشترین بووه به‌راورد به ده‌رمانه ئه‌مه‌ریكیه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان.
PM:06:26:27/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 692
جار خوێنراوه‌ته‌وه