ڕێژه‌ی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌ناو كچانی گه‌نج زیادی كردوه
وێستگە ستایل-
له ئه‌مه‌ریكا زیادبوونێكی به‌رچاو هه‌یه له ڕێژه‌ی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌ناو خانمانی گه‌نج كه ته‌مه‌نیان خوار 40 ساڵه، ساڵانه ڕێژه‌ی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه %3 زیادی كردوه و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ زیادبوونی ڕێژه‌ی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه تیمێك له پسپۆڕان له زانكۆی كۆلۆمبیا ئه‌نجامیانداوه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له ئه‌مه‌ریكا زیادی كردوه ئه‌وه‌ش پرسیاری زۆری دروستكردوه له‌باره‌ی هۆكاری زیادبوونی ئه‌م دیارده‌یه.
توێژنه‌وه‌كان كه له‌نێوان ساڵی 2001 بۆ 2020 ئه‌نجامدراوه له هه‌ندێك ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك" میریلاند و نیویۆرك و كۆنیتیكت" زۆرترین ڕێژه‌ی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌یان تیادا تۆماركراوه ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له باشووری ئه‌مه‌ریكا زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه تۆمار نه‌كراوه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه، ئافره‌ته ڕه‌ش پێسته‌كان مه‌ترسی توشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له قۆناغی گه‌نجیدا زۆر بووه، چالاكی جه‌سته‌ی و هۆكاره‌كانی ڕێگری كردن له دووگیانی و پێكهاته‌ی بۆماوه‌یی ڕۆڵ ده‌بینێت له‌زیادبوونی ڕێژه‌ی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه.
پشكنینی پێشوه‌خته یه‌كێكه له هه‌نگاوه‌كانی زوو چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكرێت له زیادبوونی ڕێژه‌ی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه له داهاتودا.
PM:09:07:25/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1656
جار خوێنراوه‌ته‌وه