چی دەبێتە هۆی هۆکاری دروستبوونی فەقەراتی مل؟
وێستگە ستایل-
مل 7 بڕبڕە (فەقەرە)ی تێدایە، لە پشت هەر بڕبڕەیەکی مل ئەو دەمارانە هەیە کە بەرپرسن لە هەستکردن و جوڵە لە دەست و قۆڵەکاندا، تووشبوون بە فەقەراتی مل دەبێتە هۆی هەستکردن بە سڕبوون لە شان یان یەک قۆڵ و پەنجەکان، لاوازی قۆڵ یان دەست، سەرئێشە و ڕەقبوونی مل، دكتۆر عهلی پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری مێشک و فەقەرات و دەمار لهم بابهتهدا باوترین هۆكارهكانی توشبوون بهم نهخۆشییهی خستۆته ڕوو.
فەقەراتی مل دەتوانێت هۆکاری جۆراوجۆری هەبێت، لەوانە:
1-گۆڕانکاریی تەمەن: بە تێپەڕبوونی کات شیبوونەوە و کلس لەسەر فەقراتی مل، دەبێتە هۆی هەوکردنی جومگەکان و شانەکانی دەوروبەری و داخورانیان.
2-زەبر یان برینداربوون: کەوتن، یان برینداربوونی وەرزشی دەبێتە هۆی تێکچوونی فەقەراتی بڕبڕەی پشت و دیسکەکان
3-هۆکاری بۆماوەیی
4-هەوکردن: هەوکردنەکانی وەک هەوکردنی پەردەی مێشک، چەوری بڕبڕەی پشت، یان هەوکردنی دیسک دەبێتە هۆی هەوکردنی فەقەراتی مل.
5-هەڵگرتنی کێشی قورس
6-حاڵەتەکانی بەرگری خۆکار: حاڵەتەکانی وەک هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم کە سیستەمی بەرگری لەش هێرش دەکاتە سەر شانەکانی لەش، دەبێتە هۆی هەوکردن لە فەقەراتی مل.
7-قەڵەوی
8-بۆ ماوەیەکی زۆر خراپی دۆخی جەستە، وەک دانیشتن بە شێوازی هەڵە دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسولکە و بەستەرەکانی مل و دەبێتە هۆی ئینزلاقی فەقەراتی مل.
9-جگەرەکێشان
PM:08:46:25/02/2025
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه