توێژینه‌وه‌یه‌ك: ماست مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
هه‌فتانه دوو ژه‌م ماست بخۆن به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون له چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌مه ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه‌یه كه له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌گشتی له ماوه‌ی ڕابردوودا پسپۆڕانی په‌تا زانی په‌یوه‌ندی نێوان خواردنی ماست و شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕێكه‌یان به‌یه‌كه‌وه نه‌زانیبوه كه سێهه‌م به‌ربڵاوترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه له‌جیهاندا و دووه‌م هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه سووده‌كانی خواردنی ماست ی ئاشكرا كردوه به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی تیایدایه‌تی دژی شێرپه‌نجه.
شوجی ئۆجینۆ پسپۆڕی بواری په‌تا زانیه له زانكۆی هارڤارد ده‌ڵێت" توێژینه‌وه‌كه‌ی ئێمه به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر باشی تیادایه سووده‌كانی خواردنی ماست ده‌خاته ڕوو، به‌هۆی هه‌بوونی جۆرێكی دیاریكراو له به‌كتریای سودبه‌خش " توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پیاو و ئافره‌ت ئه‌نجامدراوه و تیایدا داتای 30 ساڵ له شێوازی خواردنیان وه‌رگیراوه.
ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه ئه‌و كه‌سانه‌ی دوو ژه‌م یان زیاتر ماست یان خواردوه له هه‌فته‌یه‌كدا، ئه‌وه %20 مه‌ترسی توشبوونیان به وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی كه‌مده‌بێته‌وه، به‌هۆی هه‌بوونی به‌كتریای سوودبه‌خشی جۆری Bifidobacterium به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر له ژه‌مێك ماست ده‌خۆن له مانگێكدا.
Bifidobacterium به‌كتریایه‌كی سوودبه‌خشه،به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌ناو گه‌ده‌ی مرۆڤدا هه‌یه و تایبه‌تمه‌ندی دژه ئۆكسانی و دژه هه‌وكردنی هه‌یه و به‌گری له‌ش به‌هێز ده‌كات و ده‌توانێت سیستمی مایكرۆبیۆمی گه‌ده ڕێكبخات و بیپارێزێت.
PM:08:40:25/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه